English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و دوو وەزیر بانگێشتی کراون
2023-08-12 [11:16 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامیێکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و بانگهێشتی هەردوو وه‌زیرانی دارایی و ناوخۆی عێراقی دەکرێت بۆ ئەوەی چەند پرسیارێکیان ئاراستە بکرێت.

ئامانج هه‌ركی، ئەندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگه‌یاند: لە دانیشتنکەی ئەمرۆ شەممە ١٢ی٨ی٢٠٢٣ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەگوێرەی بەرنامەی کاری دەستەی سەرۆکایەتی، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژماره‌یه‌ك بڕگه‌ له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه‌ بانگهێشتی هه‌ریه‌ك له‌ ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی و عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری وه‌زیری ناوخۆی عێراق كراون و به‌شێوه‌یه‌كی زاره‌كی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ پرسیاریان ئاڕاسته‌ ده‌كرێت.

ھەروەھا ئامانج هه‌ركی، ئەندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پڕۆژه‌یاسای به‌كرێدانی زه‌وییه‌ كشتووكاڵییه‌كان ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه، كه‌ له‌ ١٥ مادده‌ پێكهاتووه‌‌، جگه‌ له‌مه‌ش بابه‌تێكی دیكه‌ بڕیاره‌ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ  رەشنووسی یاسای هەموارکردنی ماددەی بیست و یەکەمی یاسای خاوەنکارانی ژمارە ٢٥ی ساڵی ١٩٦٠ بكرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دووشەممە 7ـی ئابی ٢٠٢٣، رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی کە وەزارەتی دادی عێراق دەری دەکات، رێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراقی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەپێی رێنماییەکان، دەبێت ئاسانکاری بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵەکانی (٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ - ٢٠٢٥) بکرێت.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 583جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad