ZNA - هەولێر
ئەمڕۆ شەممە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە کە دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیران تەرخان دەکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بیرۆکە و پێشنیارەکانی گەنجان.
سوودانی لە تویتێکدا ڕایگەیاند: "بەڵێنمان داوە، لەو کاتەوەی حکومەتمان پێکهێناوە، گەنجان بەرژەوەندییەکی تایبەتیان لە بەرنامەی حکومەت و ئەولەویەتەکانی کارکردندا دەبێت، گەنجەکانمان وەبەرهێنانی گەرەنتی عێراقن بۆ داهاتوو".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمڕۆ دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیران تەرخان دەکەین بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بیرۆکە و پێشنیار و پێشنیازەکانیان، هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی لاوان، ئەوانیش هەموو پشتگیرییەک لە ئێمەوە دەدۆزنەوە".
ئەم هەواڵە 529جار خوێندراوەتەوە |