ZNA-هەولێر په‌رله‌مانی عێراق کۆدەبێتەوە و هەر یەک لە وەزیری دارایی و وەزیری ناوخۆ ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن.
بەگوێرەی بەرنامەی کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا ژماره‌یه‌ك بڕگه له‌خۆده‌گرێت و بانگهێشتی هه‌ریه‌ك له وه‌زیری دارایی ته‌ییف سامی و عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری وه‌زیری ناوخۆ كراون و به‌شێوه‌یه‌كی زاره‌كی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه پرسیاریان ئاڕاسته ده‌كرێت.
وەک لە بەرنامەی کار ئاماژەی پێکراوە، لە دانیشتینی ئەمڕۆی پەرلەمان پڕۆژه‌یاسای به‌كرێدانی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه، كه له 15 مادده پێكهاتووه، جگه له‌مه‌ش بابه‌تێكی دیكه بڕیاره خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بكرێت رەشنووسی یاسای هەموارکردنی بیست و یەکەمی یاسای خاوەنکارانی ژمارە 25ی ساڵی 1960بكرێت.
ئەم هەواڵە 745جار خوێندراوەتەوە |