ZNA - هەولێر
هاوردەکردنی نەوتی عێراق بۆ هیندستان لە مانگی تەمموزدا بۆ نزیکەی 945 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە.
داتاکانی کێپلەر ئاماژەیان بەوە کردووە، هاوردەکردنی نەوت لە عێراقەوە بۆ هیندستان بۆ نزیکەی 945 هەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا لە مانگی پێشوودا نزیکەی 818 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە.
هەروەها داتاکان پشتڕاستیان کردۆتەوە، کە تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی هیندستان لە ماوەی 7 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بە تێکڕا 901 هەزار بەرمیل نەوتی عێراقی لە ڕۆژێکدا هاوردە کردووە، بە بەراورد بە یەک ملیۆن و 120 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە هەمان ماوەی ساڵدا لە ساڵی 2022، و لە ساڵی 2021دا، 699 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، "پێشتر عێراق گەورەترین دابینکەری نەوت بووە بۆ هیندستان، بەڵام چووەتە پلەی دووەم، لەو کاتەوەی نیودەلهی دەستیکردووە بە کڕینی نەوتی رووسیا بە داشکاندنێکی گەورە".
هەردیپ سینگ پوری، وەزیری نەوتی هیندستان لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو، وڵاتەکەی دەیەوێت کڕینی ساڵانەی نەوتی عێراق زیاد بکات، کە لە ئێستادا بڕی نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
ئەم هەواڵە 658جار خوێندراوەتەوە |