English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. مانسیتی بە سەرکردایەتی هالاند یەکەمین سەرکەوتنی بەدەستهێنا
2023-08-11 [11:38 AM]

ZNA - هەولێر


لە یەکەم یاری وەرزی نوێی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو لەدەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی بێرنلی بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا سیتیزن توانی یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە بێرنلی خاوەن یاریگا بباتەوە.

 

لە سەرەتای یاریەکەوە یاریزانانی مان سیتی بە هێرشبردن دەستیان پێکرد و توانیان تایمی یەکەم بە دوو گۆڵی ئێرلینگ هالاند کۆتایی پێبهێنن.

 

لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی مانسیتی بەردەوامبوون لە ئاستە بەرزەکەیان و لە خولەکی 75دا، یاریزان رۆدری گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد و سەرەنجام یاریەکەیان بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر کۆتاییهات.

 

بەو ئەنجامە، مانچستەر سیتی یەکەمین سێ خاڵی لە وەرزی نوێدا بەدەستهێنا و لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکەدایە و بێرنلیش تووشی یەکەم شکستهات.





ئەم هەواڵە 610جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad