English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مۆندیالی خانمان.. ئیسپانیا و سوید خۆیان گەیاندە یاری پێش کۆتایی
2023-08-11 [12:09 PM]

ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ هەینی لە درێژەی یارییەکانی جامی جیهانی خانمان، هەردوو هەڵبژاردەی خانمانی ئیسپانیا و سوید خۆیان گەیاندە قۆناغی پێشکۆتایی.

 

لە یەکەم یاریدا هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و هۆڵەندا رووبەڕووی یەکبونەوە، وە لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ماتادۆر توانی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە هۆڵەندا پێبهێنێت و خۆیان گەیاندە قۆناغی پێشکۆتایی جامی جیهانی.

 

لە یاری دووەمدا هەڵبژاردەی ژاپۆن و سوید ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە، سەرەنجام هەڵبژاردەی سوید توانی یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ژاپۆن بباتەوە و یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێبهێنێت و گەیشتە قۆناغی پێشکۆتایی.

 

بڕیارە لە یاری قۆناغی پێشکۆتایی جامەکە کە لە 15ی ئەم مانگە و لە کاتژمێر 11ی بەیانی بەڕێوەدەچێت، هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و سوید رووبەڕوو یەکتر دەبنەوە.





ئەم هەواڵە 625جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad