English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
١٥ی ئاب ڕۆژی کۆتایی خۆ کاندید کردن بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقە
2023-08-10 [08:48 AM]

​ZNA - هەولێر


کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان 15ی ئاب وەک کۆتا رۆژی خۆکاندیدکردن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیاری دەکات.

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، 13 ئاب کۆتا ررۆژی خۆکاندیدکردنە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

ئاماژەی بەوەش کرد، دوای داخستنی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ ماوەی 15 رۆژ وردبینی بە ناوی ئەم کەسانەدا دەکرێت خۆیان کاندید کردووە و پێویستە پڕۆفایلی ئەمنی و زانستییان بە گوێرەی بنەماکانی کۆمسیۆن بێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان تۆمارکردنی 50 هاوپەیمانێتی و 296 پارتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی راگەیاندبوو.

 





ئەم هەواڵە 1018جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad