ZNA:هەولێر
توو یەكێكە لەباشترین و دەرمانی گیایی پزیشكی، توو میوەیەكی وەرزیە وەك هەر میوەی تر دەتوانین ووشكی بكرێنەوە، تووی ووشك زۆر سوود بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، بۆیە هەوڵ بدە ڕۆژانە تووی ووشك بخۆیت ئەگەر كەمێكیش بێت . ۱-بۆ چارەسەری كەم خوێنی دەكات، چونكە دەوڵەمەندە بە ئاسن . ۲-پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێت. ۳-هەوكردنی پووك ناهێڵێت. ٤-كرداری هەرس ئاسان دەكات و ڕیخۆڵە پاك دەكاتەوە. ٥-تواناو ئارەزووی سێكسی لەپیاواندا زیاد دەكات. ٦-ئاستی شەكرە لە خوێن دادەبەزێنێت. ۷-- لەش لەڕێگەی جگەرەوە پاك دەكاتەوە. ۸-تینوێتی كەم دەكاتەوە. ۹-چارەسەری كۆكە دەكات. ۱۰-دەروون ئارام دەكاتەوە. ۱۱-ڕێگری دەكات لە ترشاندنی گەدە. ۱۲-پێست لە زیبكەو چرچ بوون دەپارێزێت. ۱۳-كالیسیۆمی زۆر تێدایە، ددان لە كلۆر بوون دەپارێزێت. ۱٤-كێشی لەش دادەبەزێنێت، چونكە چەووری دەتوێنێتەوە. ۱٥-ئاستی كۆلیسترۆڵ رێك دەخات. ۱٦-بۆ خانمانی دووگیان زۆرگرنگە، چونكە پەستانی خوێندا ڕێك دەخات. ۱۷--یارمەتیت دەدات لەلەناو بردنی بەردی گورچیلە. ۱۸-چارەسەری هەوكردنی بۆری میز دەكات. ۱۹-دۆشاوی توی وشك باشترین چارەسەرە بۆ(كیسی سەرڕەحمی ئافرەت). ۲۰-دروستكردنی شەربەتەكەی وخواردنەوەی بەسكی ناشتا چارەسەرێكی باشە بۆكێشەی (كۆڵۆن)و ڕیخۆڵەكان. ۲۱-بۆ توشبوانی نەخۆشی (شەكرە) ئەتوانن لەبری شەكر توی وشك بەكاربهێنن هیچ زیانێكی نیە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad