ZNA - هەولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای تاوانەکانی میسان سزای هەتاهەتایی بۆ کەسێک دەرکرد کە تۆمەتباربووە بە رفاندنی ژنێک لە قەزای عەلی غەربی لە پارێزگای میسان.
ناوەندی راگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "رفێنەرەکە لەگەڵ کەسانی دیکەدا، تاوانی رفاندنیان لە دژی ئەو ژنە ئەنجامداوە، ئەمەش دوای ئەوەی لێیانداوە، چاوەکانی ئەو ژنەیان بەستووەتەوە و بردویانە بۆ شوێنێکی نادیار، پاشان لە سەر رێگایەک فڕێیان داوە بە مەبەستی سوود وەرگرتنی دارایی لە خێزانەکەی".
لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکراوە، کە "بڕیارەکە بەپێی بڕگەکانی مادەی 422ی یاسای سزادانی عێراقی دەرچووە".
ئەم هەواڵە 580جار خوێندراوەتەوە |