ZNA- هەولێر
لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاند، لایەنی تورکیا تائێستا وادەی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغانیان بۆ عێراق دیاری نەکردووە، بەڵام پێشبینی ده‌كه‌ن كۆتایی ئه‌م مانگە یان سەرەتای مانگی داهاتوو بێت.
كه‌ریم عه‌لیوه‌یی له‌لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندووه، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق زۆر گرنگە، بەو پێیەی عێراق ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی هەیە پێویستە چارەسەر بکرێن و بڕیاری گرنگی له‌باره‌وه بدرێت، بەتایبەتی پرسی ئاو، جگه له‌مه‌ش دۆسیەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانیش پرسێكی دیكه‌یه، چونكه وەستاندنی ئەم هەناردەکردنە زیانی ئابووری بە عێراق گەیاندووه.
عه‌لیوه‌یی راشیگه‌یاندووه، دۆسیه‌ی ئه‌منی له‌سه‌رووی گفتوگۆكانی نێوان ئه‌ردۆغان و به‌رپرسانی عێراق ده‌بێت، به‌تایبه‌تی به‌رده‌وامی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی عێراق كه پێشێلكاری سه‌روه‌ری عێراقه و هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی و پێویسته بوه‌ستێنرێت.
ئەم هەواڵە 589جار خوێندراوەتەوە |