ZNA - هەولێر
سەرۆككۆماری ئێران دەڵێت وڵاتەكەی مێزی گفتوگۆكانی بۆ زیندووكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی جێنەھێشتووە و بۆ بێكاریگەركردنی گەمارۆكانیش هەوڵ دەدەین.
ئیبراھیم رەئیسی سەرۆككۆماری ئێران ئەمرۆ سێشەممە ٨ی ئاب ڕایگەیاند نایانهەوێ مێزی گفتوگۆكان بۆ زیندووكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی جێبھێلن. بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا لەسەر بنەمای ئیرادە و خواستی خۆیان گفتوگۆ دەكەن.
سەرۆككۆماری ئێران دەڵێت لەگەڵ ئەوەی دەیانەوێ گفتوگۆ بكەن، بەڵام خۆیان بەدەستەوەنادەن و ھەوڵ دەدەن ھەموو گەمارۆكانی سەر وڵاتەكەیان بێ كاریگەر بكەن. بەگوتەی رەئیسی ناچارن خۆیان بەھێزبكەن، چوونكە پێشتر لایەنی بەرانبەر بەڵێنەكانی خۆی شكاندووە.
ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە |