ZNA - هەولێر
ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای تاوانەکانی سەلاحەدین سزای 7 ساڵ زیندانی بەسەر فەرمانبەرێکدا سەپاند، کە لە بەشی خانووبەرەی وڵات کاردەکات، سزاکەش بە تاوانی وەرگرتنی بڕە پارەیەک لە بەرامبەر تۆمارکردنی موڵکێکی سەر بە وەزارەتی دارایی بووە بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتیەک.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی دادوەری، لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "ئەو فەرمانبەرە بڕە پارەیەکی بەبڕی 26 ملیۆن دینار لە هاووڵاتییەک وەرگرتووە لە بەرامبەر تاپۆکردنی موڵکێکی سەر بە وەزارەتی دارایی کە دەکەوێتە قەزای دووزخورماتوو".
دادگای تاوانەکانی سەلاحەدینیش سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەر ئەو فەرمانبەرەدا سەپاند کە بەرتلی وەرگرتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو بڕیارە لەسەر بنەمای بڕگەی دووەمی ژمارە 160ی ساڵی 1986 لە دژی دەرچووە".
ئەم هەواڵە 574جار خوێندراوەتەوە |