ZNA - هەولێر لە یارییەکانی قۆناغى 16ى جامى ئەمریکا، هەردوو یانەى ئینتەر مەیامى و داڵاس ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
لە ئەنجامدا ئینتەر مەیامی بە لێدانی یەکلاکەرەوە توانی یارییەکە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ یارییەکە بباتەوە.
لە تایمى یەکەم و لە خولەکی 6دا لیۆنێل مێسی گۆڵێکى بۆ ئینتەر میامى تۆمارکرد،
بەڵام یانەی داڵاس بەم ئەنجامە ڕازی نەبوو توانی دوو گۆڵى لەخولەکەکانی 37 و 45 دا تۆمارکرد و ئەو تایمە بە پێشکەوتنی داڵاس کۆتاییهات.
لە تایمى دووەم و لە خولەکی 63 داڵاس گۆڵى سێیەمى تۆمارکرد، بەڵام ئینتەر مەیامی دواى دوو خولەک جیاوازیەکەى بۆ گۆڵێک کەمکردەوە، جارێکى تر داڵاس لە خولەکى 68دا گۆڵێکى ترى تۆمارکرد،
ئینتەر مەیامى هێرشەکانی چڕکردەوە تاکو توانی دوو گۆڵى لەسەریەکى لە خولەکەکانى 80 و 85دا تۆماربکات و یارییەکەش بە یەکسانى و بە چوار گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایى هات.
دوای ئەوە ناوبژیوان پەنای بردە بەر لێدانی یەکلاکەرەوە، ئینتەر مەیامى توانی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ یارییەکەى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى جامەکە بەدەستهێنا.
ئەم هەواڵە 748جار خوێندراوەتەوە |