ZNA - هەولێر لە دەستپێکی وەرزی نوێی تۆپی پێی ئینگلتەرا و لە جامی قەڵغانی ئەو وڵاتەدا، هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و ئارسناڵ ڕووبەڕووییەکتربوونەوە.
لە ئەنجامدا ئارسناڵ توانی نازناوەکە بەدەست بهێنێت دوای ئەوەی بە لێدانی یەکلاکەرەوە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە مان سیتی هێنا.
لە تایمی یەکەمی یارییەکەدا، هەردوو یانە چەندین هێرشیان کردە سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام تایمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتای هات.
لە تایمی دووەم و لە خولەکی 77دا، مانچستەر سیتی گۆڵێکی لە رێگەی کۆلێ پالمەری تۆمارکرد،
دوای ئەوە ئارسناڵ بەردەوامبوو لە هێرشەکانی تاکو لە خولەکی 101 یاریزان لیۆناردۆ ترۆسارد ئەنجامەکەی بۆ تۆپ هاوێژەکان یەکسانکردەوە.
لە لێدانە یەکلاکەرەوەکان ئارسناڵ بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە مان سیتی بردەوە و بۆ 17یەمین جار ببێتە پاڵەوانی جامی قەڵغانی خێرخوازی.
ئەم هەواڵە 706جار خوێندراوەتەوە |