ZNA - هەولێر
هێزە سنوورییەکان پێنج کەسی بیانییان دەستگیرکرد کە هەوڵیانداوە بە شێوەیەکی نایاسایی لە بەسرە سنوور ببڕن و بێنە ناو خاکی عێراق.
لە ڕێگەی بەدواداچوونی بەردەوامی مەیدانی بۆ ڕێگریکردن لە حاڵەتەکانی دزەکردن و قاچاخچێتی، فەوجی دووی لیوای 16ی سنووری توانیان 5 کەسی بیانی دەستگیر بکەن، کە هەوڵیانداوە بە شێوەیەکی نایاسایی لە سنووری پارێزگای بەسرەوە بێنە ناو خاکی عێراق، دواتر ڕێوشوێنی یاسایی پێویست لە دژی ئەو کەسانە گیرایە بەر.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad