ZNA - هەولێر
لیژنەی یاسایی پەرلەمان ڕەتیکردەوە، ڕۆژی شەممە، ڕەشنووسی یاسای لێبوردنی گشتی گەیشتبێتە پەرلەمان، لەکاتێکدا باسی هێڵی سووری کرد دژی هەندێک بڕگەی یاساکە.
ئەحمەد فەواز ئەلوەتیفی ئەندامی لیژنەکە بە میدیاکانی ناوخۆی ڕاگەیاند، "یاسای لێبوردنی گشتی نەگەیشتووەتە ئەنجوومەنی نوێنەران و هەموو گفتوگۆی میدیایی فشارە بۆ پەسەندکردنی یاساکە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هێزە سیاسییەکان ڕێوشوێنی خۆپارێزی دەخەنە بواری جێبەجێکردنەوە کە ڕێگری لە ئازادکردنی تیرۆریستان و ئەو کەسانە دەکات کە دەستیان بە خوێنی گەلی عێراق سوورە".
گوتیشی: "لیژنەی یاسایی پەرلەمان ڕێگە بە دەرکردنی یاسایەک نادات کە کاردانەوەی نەرێنی لەسەر کۆمەڵگەی عێراقی هەبێت".
ئەلوەتیفی ئاماژەی بەوەشکرد، "ناکرێ یاسای لێبوردنی گشتی بەشداربێت لە ئازادکردنی ئەو کەسانەی کە بەشدارییان لە کوشتنی عێراقییەکاندا کردووە".
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، جاسم محەمەد جەعفەر، پشتڕاستی کردەوە، یاساکانی لێبوردنی گشتی کە لە سەردەمی پێشووتردا دەرکرابوون، بۆ ڕازیکردنی هەندێک لایەنی سیاسی بووە بۆ ئەوەی سەدان تیرۆریست بگرێتەوە کە جارێکی دیکە گەڕانەوە بۆ کردەوەی تاوانکاری.
ئەم هەواڵە 559جار خوێندراوەتەوە |