ZNA - هەولێر لە دوا یاری بۆ ئامادەکاری وەرزى نوێ، هەردوو یانەى ڕیاڵ مەدرید و یۆڤانتۆسى ئیتاڵى لە یاریگاى کامپینگ وۆرد لە وڵاتی ئەمریکا ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
لە ئەنجامدا یانەی خانمە پیرەکە توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە یانەی شاهانە بهێنێت.
لە تایمى یەکەمدا و لە یەکەم خولەکدا یۆڤانتۆس دەستپێشخەرى کرد و دوو گۆڵى لە خولەکی یەک و 20دا لەلایەن مۆیس کین و تیمۆتى وییاوە تۆمارکرد،
بەڵام یانەی ڕیاڵ لە خولەکى 38دا، گۆڵێکى لەلایەن ڤینیسیۆس تۆمارکرد.
لە تایمى دووەم و لە خولەکى 95دا، یۆڤانتۆس گۆڵێکى ترى لە ڕێگەى دۆسان ڤلاهۆڤیچەوە تۆمارکرد و یارییەکەش هەر بەو شێوەیە کۆتاییهات.
ئەم هەواڵە 661جار خوێندراوەتەوە |