ZNA - هەولێر لە قۆناغى 32ى جامى خولی ئەمریکا، یانەى ئینتەر مەیامى ڕووبەڕووی یانەى ئۆرلاندۆ سیتى بویەوە.
لە ئەنجامدا ئینتەر مەیامی بە سەرکردایەتی مێسی توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
لە تایمى یەکەم و لە خولەکى 7 لیۆنێل مێسی گۆڵێکى بۆ یانەکەی تۆمارکرد، دوای تێپەڕبوونی تەنیا دە خولەک ئەراوخۆ گۆڵى بەرامبەرى بۆ ئۆرلاندۆ سیتى تۆمارکرد و تایمەکەش بە یەکسانى و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایى هات.
لە تایمى دووەمدا، ئینتەر مەیامی دوو گۆڵى ترى لەڕێگەی جۆسێف مارتینێز و مێسی لە خولەکەکانى 51 و 72دا تۆمارکرد و یاریەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.
بەم ئەنجامەش میسى ئینتەر میامى گەیاندە قۆناغى 16ى پاڵەوانێتییەکە و لەو قۆناغەشدا ڕووبەڕووى یانەى داڵاس دەبێتەوە، کە یارییەکەش شەشى ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.
ئەم هەواڵە 637جار خوێندراوەتەوە |