ZNA - هەولێر لە یاریێکی تری ئامادەکارى یانەکان بۆ وەرزى نوێ، هەردوو یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى و ئەى سى میلانى ئیتاڵى لە وڵاتی ئەمریکا ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
لە ئەنجامدا یانەی بەرشلۆنە توانی یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە میلان بباتەوە.
لە تایمى یەکەمدا، هەردوو یانە چەندین هێرشیان ڕووبەڕووى تۆڕى گۆڵى یەکتر کردەوە، بەڵام لە تۆمارکردنى گۆڵدا سەرکەوتوو نەبوون.
لە تایمى دووم و لە خولەکى 55دا، بەرشلۆنە گۆڵێکى لە ڕێگەى ئنسو فاتییەوە تۆمارکرد و بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایی پێهێنا.
ئەم هەواڵە 736جار خوێندراوەتەوە |