ZNA - هەولێر
دوێنێ دەزگای هەواڵگری عێراق دەستگیرکردنی شەش کەسی لە پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند و دەشڵێت، ئەو کەسانەی داواکراوبوون سەر بە چەکدارانی داعش بوون.
دەزگای هەواڵگری عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "مەفرەزەکانی تایبەتمەند لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە پارێزگای نەینەوا توانیویانە شەش تیرۆریستی داواکراو دەستگیر بکەن، بەپێی بڕگەکانی مادەی چوارەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر"، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی داواکراون سەر بە چەکدارانی داعشن.
ئەوەش هاتووە، "پرۆسەی دەستگیرکردنی داواکراوان بەپێی ئەو زانیارییە هەواڵگرییە دروستانە بووە کە لەلایەن هاوڵاتیانی مەدەنییەوە پێشکەشی دەزگای هەواڵگری کراوە، کە بووەتە هۆی رووخاندنیان و لەگەڵ پشکنینی داتاکان، لێکۆڵەران بەڵگەنامەیان دۆزیوەتەوە کە تاوانباریان کردووە کە سەر بە داعشن".
ئەم هەواڵە 565جار خوێندراوەتەوە |