ZNA - هەولێر
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، وردەکارییەکانی تۆڕێکی قاچاخچی گەورەی دۆلار ئاشکرا کرد و 11 تۆمەتبار دەستگیرکران.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، "هەڵمەتێکی بەرفراوانمان ئەنجامدا بۆ بەدواداچوونی قاچاخچیانی دراو".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "تۆمەتبارانی دەستگیرکراو دانیان بەوەدا ناوە کە کۆمپانیا ساختەکانیان وەکو بەرگێک بۆ قاچاخچێتی دراو بەکارهێناوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، تۆڕی قاچاخچێتی دەستگیرکراو لە 11 تۆمەتبار لە بەغدا پێکهاتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، 12 کەس کە تۆمەتباربوون بە قاچاخچێتی دراو لە پارێزگاکانی بەسرە و دیالە و موسەنا هەڵوەشێنرایەوە، زیاتر لە 300 ملیۆن دیناریان لەبەردەستدایە.
ئەم هەواڵە 718جار خوێندراوەتەوە |