ZNA- هەولێر
جەبار عەودە، سەركردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی رایگەیاند، دوای لێكۆلینەوەكانیان دەركەوتووە لەمانگی تەممووزی ئەمساڵدا گەشتە ئاسمانییەكانی ھیلیكۆپتەری جۆری چینۆكی ئەمریكا لە بنكەی عەین ئەسەدی عێراق بۆ سووریا سێ ھێندە زیادی كردووە.
ئەم سەركردەیەی چوارچێوەی ھەماھەنگی گوتیشی، نازانن لەم گەشتانەدا كە بە ڕێژەیەكی بەرچاو زیادی كردووە، ئەمریكاییەكان چی لە عێراقەوە بۆ سووریا دەگوازنەوە.
عەودە داواش لە ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق دەكات چاودێریی جمووجۆلەكانی ھێزە ئەمریکاییان بكەن كە بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی دەزانن بەتایبەتی بەبێ هیچ پشکنینێک لەلایەن عێراقەوە ئەو گەشتانە ئەنجام دەدرێن.
ئەم هەواڵە 664جار خوێندراوەتەوە |