English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڕی هه‌نارده‌ و داهاتی نه‌وتی مانگی ته‌مموزی ئاشكرا كرد
2023-08-01 [04:11 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، داهاتی نەوت لە مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە.


لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا هاتووە : كۆی هەناردەكردنی نەوتی خاو بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ)، (106) ملیۆن و 755 هەزار و (169) بەرمیل بووە .


ئاماژەی بەوەشكرد، كۆی گشتی بڕی هەناردەكراوی نەوتی خاو بۆ مانگی تەمموز لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق (105) ملیۆن و (487) هەزار و (610) بەرمیل بووە.
 هاوكات بڕی نەوتی هەناردەكراو بۆ ئوردن (344) هەزار و (804) بەرمیل بووە،هەروەها بڕی هەناردەكردنی گەیارە-ش 922 هەزارو 804 بەرمیل بووە.


ئاماژەی بەوەشكرد، تێكڕای بڕی  نەوتی هەناردەكراوی ڕۆژانە (3) ملیۆن و (444) هەزار بەرمیل بووە،بە تێكڕای نرخی (77.69) دۆلار بو َهەر بەرمیلێك.





ئەم هەواڵە 583جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad