ZNA - هەولێر
ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری لە بەغدا و کەرکووک راگەیاند.
فەرماندەییەکە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "هێزێک لە لیوای حەوت، فیرقەی دوو، لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیەوە، توانیویانە یەکێک لە تۆمەتبارەکان لە ناوچەی ئەلعامریە لە بەغدا دەستگیربکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، "توانیویانە تۆمەتبارێکی دیکە لە ناحیەی ئەلعەباسی لە قەزای حەویجە لە پارێزگای کەرکوک دەستگیربکەن، بەپێی فەرمانی دادوەر، کە لەلایەن دادگاکانی پەیوەندیدارەوە دەرچووە".
دەشڵێت: "تۆمەتباران ڕەوانەی لای لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە و یاساییە پێویستەکان لە دژیان".
ئەم هەواڵە 601جار خوێندراوەتەوە |