هەولێر – ZNA
فیلمی "Barbie" کە باس لە کارەکتەری بووکەڵەی باربی دەکات، لە کۆیاریا باشوور نماێشدەکرێت. ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە، مارگۆت رۆبی بۆ ناساندنی فیلمەکەی، ئێستا لە کۆریای باشوورە و کۆنرگەیەکی رۆژنامەوانی لەمبارەیەوە بۆ سازکرا. ئەم بەرهەمە ئێستا لە زۆربەی سینەماکانی جیهان نماشی دەکرێت و لەلایەکی دیکەوە بەشی سینەمای وەزارەتی رۆشنبیری ڤێتنام رایگەیاند، بەهۆی بەکارهێنانی نەخشەیەک لە فیلمەکەدا کە ناکۆکی بەهۆیەوە لە نێوان چین و ڤێتنام هەیە، فیلمەکە قەدەخە دەکەن. بڕیاربوو ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 21 تەممووزی 2023 بڵاوبکرێتەوە، بەڵام ئێستا لە بەشێک لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکراوەتەوە. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە کاتی وێنەگرتنیدا، بەهۆی بەکارهێنانی بڕێکی زۆر لە رەنگی پەمەیی، کێشەی کەمی ئەو رەنگە لە جیهاندا دروستبوو.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad