ZNA- هەولێر
میدیای عێراق لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمنییەوە بڵاویانکردەوە، لەسنووری پارێزگای میسانی عێراق چوار کارگەی دروستکردنی کریستاڵ و ماددەی هۆشبەر هەن و لەلایەن حزبە باڵادەستەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێن.
ئەم سەرچاوە ئەمنیە دەڵیت بەهۆی نەبوونی دەسەڵاتەوە تا ئێستا نەتوانراوە ئەم کارگانە دابخرێن.
ئەم بەرپرسە باڵا ئەمنییەی عێراق باسی لەوەشکردووە، زانیاریی تەواویان لەسەر ئەم چوار کارگەیەی سنووری میسان هەیە کە دەکەونە یەکێک لە ناحییە دووردەستەکانی ئەم پارێزگایە، بەڵام هەڵکوتانەسەریان و داخستنیان پێویستی بە بڕیاری سیاسی هەیە.
ئەم هەواڵە 661جار خوێندراوەتەوە |