ZNA - هەولێر
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی پێشبینی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو کرد، هاوکات ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ هەفتەی ئێستا کرد.
دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاندووە، پێشبینی دەکەین، کەشوهەوای وڵاتەکە بۆ سبەی دووشەممە گەرم دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا".
هەروەها پێشبینی دەکات، "کەشوهەوای سێشەممە گەرم بێت، پلەکانی گەرما کەمێک لە رۆژی پێشووتر بەرز دەبنەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا".
ئەم هەواڵە 607جار خوێندراوەتەوە |