English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دەرەوەی کوەیت بەسەردانێکی فەرمی بەرەو عێراق بەڕێکەوت
2023-07-30 [10:10 AM]

​ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ یەکشەممە، شێخ سالم عەبدوڵڵا ئەلجابر ئەلسەباح، وەزیری دەرەوەی کوەیت، بە سەردانێکی فەرمی بەرەو پایتەختی عێراق بەرێککەوت، بە مەبەستی ئەنجامدانی ژمارەیەک دیدار لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوە.

وەزارەتی دەرەوەی کوەیت لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، شێخ سالم ئەلسەباح ڕاوێژکاری سیاسی لە چوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان کوەیت وعێراق سەردانی ئەو وڵاتەیکردووە، بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک بابەت و دۆسیە گرنگەکانی بەرژەوەندی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات.

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق هەفتەی ڕابردوو پشتڕاستی کردبووەوە کە سەرۆک کۆمار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کوەیت کۆدەبێتەوە، "لە کۆتایی ئەم مانگەدا سەردانی عێراق دەکات".





ئەم هەواڵە 622جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad