English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق : هیچ بانکێکی عێراقی سزا نه‌دراوه‌
2023-07-29 [09:21 AM]

ZNA - هەولێر


باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕەتی دەکاتەوە ئەمریکا هیچ بانکێکی عێراقی سزادابێت، جەختیشی کردۆتەوە کە بەردەوام دەبن لە کارەکان بۆ باشتر پابەندبوون بە ڕێساکان.

ئەمڕۆ شەممە 29ـی 07ـی 2023 ئەلینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەبارەت بە پەیوەندیی تەلەفۆنی وەزارتی گەنجینەی ئەمریکا و بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند: دوێنێ وەزارەتی گەنجێنەی ئەمریکا و بانکی ناوەندیی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا، سەبارەت بە ڕێکارەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سنوودارکردنی کارەکانی 14 بانکی عێراقی.

ڕاشیگەیاند: دوای نیگەرانییەکان لەبارەی سپیکردنەوەی پارە، بانکی ناوەندیی عێراق ڕێکاری بەپەلەی گرتەبەر و هیچ بانکێکی عێراقی سزا نەدرا.

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق جەختی کردەوە کە "بەردەوام دەبین لە کارەکانمان بۆ باشتر پابەندبوون بە ڕێساکانی AML/CFT و دیجیتاڵکردنی ئابووری عێراق لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە بانکی ناوەندیی عێراق.





ئەم هەواڵە 610جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad