ZNA_ هەولێر عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، نرخی فەرمی دۆلار نەگۆڕاوە و وەک خۆیەتی، هەروەها ئاماژه به‌وه ده‌كات دۆلار بە نرخی فەرمی دابین دەکەن.
ئەمڕۆ (چوارشەممە 26ـی تەممووزی 2023) عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، ئاشکرایکرد، ژماره‌یه‌ك رێوشوێن بۆ سه‌قامگیری بازاڕی دراو ده‌گرنه‌به‌ر، جه‌ختیشیكرده‌وه هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ سزادانی ژماره‌یه‌ك بانكی دیكه‌ی عێراقی له ئارادا نییه.
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق روونیشیكرده‌وه، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار په‌یوه‌ندی به نرخی فه‌رمییه‌وه نییه كه تاكو ئێستا وه‌ك خۆیه‌تی، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی رووده‌دات په‌یوه‌ندی به نه‌ختینه‌ی ئاڵوگۆڕپێكراوی بازاڕه‌وه هه‌یه، كه هۆكاره‌كه‌ی رێگریلێكردنی هه‌ندێك له بازرگانه‌كانه بۆ چوونه سه‌ر سه‌كۆی ئه‌لیكترۆنی كه وێستگه‌ی فه‌رمییه بۆ فرۆشتنی دۆلار و پێویستییه‌كی سیسته‌می نوێیه.
هه‌روه‌ها عه‌لی عه‌لاق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، جگه له بازرگانان، هه‌ندێك توێژی دیكه‌یش بۆیان نییه بچنه سه‌ر هه‌مان سه‌كۆ ئه‌لیكترۆنییه‌كه، كه هۆكاره‌كه‌شی بۆ پیاده‌نه‌كردنی چالاكی و مامه‌ڵه شه‌رعییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، دووپاتیشكرده‌وه، رۆڵی بانكی ناوه‌ندی بریتییه له هاندانی هه‌ر كه‌سێك پێویستی به كڕینی دۆلار هه‌یه به شێوه یاساییه‌كه‌ی، گوتیشی، ئێستا پرۆسه‌یه‌ك له ئارادایه بۆ دووباره رێكخستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی بازرگانی و دارایی، كه ئه‌مه‌ش پێویست ده‌كات له چوارچێوه‌ی رێنماییه‌كان و پێوه‌ره ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رێكبخرێته‌وه و ده‌بێته هۆی جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره 39ـی ساڵی 2015ـی تایبه‌ت به شۆردنه‌وه‌ی پاره و هاوكاریكردنی تیرۆر.
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق گوتیشی، پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی سیسته‌می نوێی دووباره رێكخستنه‌وه‌ی جووڵه بارزگانی و داراییه‌كان، پێویستی به هاریكاری چه‌ندین لایه‌نه‌وه هه‌یه، پێشبینیشی كرد كه ئه‌و لایه‌نانه و هاووڵاتیانیش پاڵپشتییه‌كی به‌هێزیان بكه‌ن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كه‌یان له‌و سیسته‌مه نوێیه، بۆ ئه‌وه‌ی جووڵه‌ی بازرگانی به‌گوێره‌ی ده‌قه یاسایی و پێوه‌ره دروسته‌كان هه‌نگاو بنێت و دوور بێت له هه‌ر مه‌ترسییه‌كی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی.
عه‌لی عه‌لاق له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، له ئێستادا هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی سزاكاندا، سزا به‌سه‌ر چه‌ند بانكێكی دیكه‌دا بسه‌پێنێت، گوتیشی بانكی ناوه‌ندی چاودێری بابه‌تی ئه‌و بانكانه ده‌كات كه له مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار بێبه‌ش بوونه، روونیشیكرده‌وه، به‌و زووانه ئه‌و بابه‌ته ده‌چێته ناو پرۆسه‌ی پێداچوونه‌وه و وردبینیكردن و دڵنیابوونه‌وه
ئەم هەواڵە 673جار خوێندراوەتەوە |