ZNA- هەولێر
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان لە ناوچەی دەریای نێوەڕاست زیاتر لە ٤٠ کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان لە جەزائیرن و ئاگرکەوەتەنەوە هەڕەشە لە گوند و هاوینەهەوارانیان دەکات.
هەروەها ههزاران کهس لهو ناوچانهدا ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن و ههوڵهکانی حکوومهتهکان به تایبهتی یۆنان بۆ چۆڵکردنی گهشتیاران له دوورگه گهشتیارییهکان تا ئێستا بهدهوامه .
شەپۆلێکی گەرمی چڕ و درێژ زاڵە بەسەر ناوچەکەدا؛ لە بەشێکی یۆنان پلەکانی گەرما گەیشتووەتە سەرووی ٤٤ پلەی سەدی و بڵاوبوونەوەی ئاگر لە دوورگەی سیسیلیای ئیتاڵیا وایکردووە فڕۆکەخانەی پالێرمۆ بۆ ماوەیەکی کورت دابخرێت.
لە جەزائیر لە کاتی هەڵمەتی چۆڵکردندا ٣٤ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ١٠ سەربازیان بە بڵێسەی ئاگر گەمارۆ دراون و ئاگرکوژێنەوە لە ناوچە دارستانییەکانی ئەم وڵاتە بە بەشداری نزیکەی هەشت هەزار کارمەند و سەدان ماتۆڕی ئاگرکوژێنەوە و ژمارەیەک فڕۆکە بەردەوامە.
لە تونس، وڵاتی دراوسێی جەزائیر، بڵێسەی ئاگر 300 کەسی ناچار کرد گوندێکی کەنار دەریا چۆڵ بکەن.
ئەم هەواڵە 262جار خوێندراوەتەوە |