English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆکارە نهێنییەکانی ئازاری قاچ
2023-07-26 [08:06 AM]

ZNA:هەولێر


قاچ یەکێک لە گرنگترین ئەندامەکانی جەستەیە و پێی دەگوترێت دڵی دووەمی مرۆڤ، زۆرینەی کەسەکان تەنانەت مناڵان و مێرمناڵانیش هەندێک جار تووشی ئێشی قاچ دەبن، هۆکارەکانی ئێشی قاچ زۆرن کە هەندێکیان کەمتر ناسراون و دەتوانن زیان بە تەندروستیی ئەم بەشە گرنگەی جەستە بگەیێنن.

بەشێک لەم هۆکارە نهێنیانە دەخەینە روو:

کەمبوونی ئاسن: کەمبوونی ئاسن هۆکارە بۆ کزانەوە، خوران، هەست کردن بە ئێشێکی قورس و گرژبوونی قاچ، کەوابوو هەوڵ بدەن بە رادەی پێویست ئەم مادەیە لە سیستمی خۆراکیەکەتاندا بگونجێنن. دانەوێڵەکان و بەتایبەت نیسک سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن بۆ ئاسن. 
 
زیادبوونی کێش و قەڵەوی: کێشی زۆر زەخت دەخاتە سەر قاچەکان، ئەگەر قەڵەون هەوڵ بدەن کێشتان دابەزێنن بۆ ئەوەی ئەم کێشەیە چارەسەر بێت، ئەم زەختە لە کاتی پیاسەکردن یان وەرزشکردندا چەندین بەرابەر دەبێت. 

ئەنجامدانی وەرزشە قورسەکان: ئەگەر وەرزشی قورس ئەنجام دەدەن، لەوانەیە تووشی ئێشی قاچ بن چونکە گوشارێکی بەردەوام لە ماوەیەکی دیاریکراودا دێتە سەر قاچ و ماسولکەکانی. 

کڕینی پێڵاو لە کاتی بەیانیدا: بەیانیان پێڵاو مەکڕن چونکە قەبارەی قاچ لە ماوەی رۆژدا ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێت؛ بەیانیان بچووکتر و کۆتاییەکانی رۆژ گەورەترە. کەوابوو ئەگەر ئەم خاڵە لەبەرچاو نەگرن بێ ئەوەی هەست بکەن ئەو پێڵاوانە بە قاچتان تەنگ دەبن و ئێش و ئازاری لێدەکەوێتەوە.

هەڵبژاردنی پێڵاو بەپێی مۆدە: ئەگەر تەنها گرنگی بە مۆدێلی پێڵاوەکەتان دەدەن، دەبێ بزانن کە کەم‌کەم تووشی ئێشی قاچ دەبن، لە پێ کردنی پیڵاوی پاژنەبەرز، پێڵاوە تەختەکان لک پاژنەیان نییە و پێڵاوە نووک تیژەکان، زیان بە پێکهاتەی قاچ دەگەیێنن.





ئەم هەواڵە 328جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad