ZNA - هەولێر
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕێنمایی بانکی ناوەندی کرد هەوڵی زیاتر بدات بۆ ئاسانکردنی ڕێکارەکان بۆ هاووڵاتیان، هاوکات عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیش، جەختی لەسەر دەستپێکردنەوەی فرۆشتنی دۆلاری نەختینەیی لە ڕێگەی بانکە مۆڵەتپێدراوەکانەوە لە پارێزگای نەینەوا کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکد ڕایگەیاند، رۆژی یەکشەممە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی، عەلی موحسین عەلاق کۆبووەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا، ڕێوشوێنەکانی بانکی ناوەندی تاوتوێ کرا سەبارەت بە سەقامگیریی دراو لە بازاڕی عێراق، و دیارترین پلانی دراو لە بازاڕی عێراقدا گیراوەتەبەر".
گوتیشی: "ئامادەیە بۆ چاکسازی، پەرەپێدان و کاراکردنی کەرتی بانکی، بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆی لە بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان بگرێتەبەر".
دەشڵێت: "سەرۆکی حکومەت گوێی لە ڕوونکردنەوەکان گرت سەبارەت بە گرنگترین ئاسانکارییەکانی بانکی ناوەندی، کە بریتین لە ڕێگەدان بە بازرگانانی بچووک و هاوردەکردنی تاکەکان بۆ ئەوەی پارەی هاوردەکردنەکانیان دابین بکەن بەبێ ئەوەی پێویستیان بە دامەزراندنی کۆمپانیایەک هەبێت، و ئەوەش لە ڕێگەی بانکە حکومی و ئەهلییەکانەوە بێت کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ بانکە پەیوەندیدارەکان هەیە".
سوودانی "ڕێنمایی بانکی ناوەندی کرد کە هەوڵی زیاتر بدات بۆ ئاسانکردنی ڕێکارەکان بۆ هاووڵاتیان، بەو پێیەی جەخت لەوە کرایەوە کە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە خەرجکردنی قیستی پڕۆژەی وەبەرهێنان بە ڕێگەدان بە هاووڵاتیان بۆ پێدانی بە دیناری عێراقی بۆ بەهای یەکەکانی نیشتەجێبوون کە پێشتر بە دراوی بیانی کڕیویانە"، هەروەها ڕێنمایی بەکارهێنانی ماددەی 48ی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی کرد، لە لایەک ڕێکارەکانی باج دابنێت و لە لایەکی دیکەوە نەیانبەستێتەوە بە گواستنەوەی دەرەکییەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا شایەتحاڵی جەختکردنەوە بوو لەسەر بەردەوامبوون لەو ڕێوشوێنانەی کە بانکی ناوەندی دەیگرێتەبەر، پەیوەستە بە قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتیان و ئەو کۆمپانیایانەی بە ڕێژەی نافەرمی دۆلار دەکڕن، لە ڕێگەی بانکی ناوەندییەوە جیاوازی دارایی لە بانک و کۆمپانیا ئاڵوگۆڕەکان دەبڕێت کە دۆلاریان فرۆشتووە بە زیاتر لەو نرخەی لە بانکەکەدا دانراوە، دوای ئەوەی کڕین لەو کۆمپانیایانە سەلمێنراوە.
ئەم هەواڵە 721جار خوێندراوەتەوە |