ZNA: هەولێر پاقلەی سەوز سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی زۆرێک لە کانزاکانە، وەک فۆسفۆر و مەگنیسیۆم مس و ڕیشاڵەکان ، هەروەها یەکێکە لەو خواردنانەی کە ڕێژەیەکی زۆر خەڵک حەزی پێ دەکەن بە هۆی سودەکانی و خۆشی تامەکەی سودەکانی ئەو کانزایانەی لە پاقلەی سەوزدا هەیە بریتین لە
-مەگنسیۆم و مس، مەگنسیۆم و مس ڕۆڵێکی گرنگیان لە پاراستنی بەهێز هێشتنەوەی ئێسکی مرۆڤدا هەیە، هەروەها مەگنسیۆم سودێکی زۆری بۆ نەخۆشی شەکرەی جۆری ٢ نەخۆشیەکانی دڵ و بەرزی پەستانی خوێن هەیە، هەروەها مس یارمەتیدەرێکی باشی دروست کردنی خڕۆکە سورەکانی خوێن و کۆلاجینە هەروەها سیستمی بەرگری بەهێز دەکات و وزە دەدات بە لەش.
-فۆسفۆر، کاریگەرییەکی گرنگی لەسەر پاراستن و گەشەسەندنی خانەکانی لەش هەیە، هەروەها سوودی هەیە بۆ ئێسک و ددانەکان
-ڕێشاڵە خۆراکیەکان، کە یارمەتیدەرێکی باشی دۆخی قەبزیە، لەگەڵ چارەسەر بۆ نەخۆشیە درێژ خایەنەکان.
ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە |