ZNA-هەولێر
ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق ڕەتیكردەوە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ڕاگیرابێت. وەزارەتی دارایی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، ئەو تۆمەتانەی كە لە هەندێك سایت بڵاوكراونەتەوەو بانگەشەی راگرتنی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دەكەن بێ بنەمان. ئاماژەی بەوەشكردووە، رێكارەكانی سیستەمی پارەدانی ئەلیكترۆنی بۆ مووچە لە بانكەكان بەرپرسیارن لەدواكەوتنی مووچە، وەزیری داراییش هیچ ڕێنماییەكی پەسەند نەكردووە كە ببێتە هۆی دواكەوتن لە پێدانی مووچە. هەروەها وەزارەتی دارایی داوای لە سەرجەم میدیاكان كردووە ،لێدوانی نابەرپرسانە وەرنەگرن و ئاماژە بە سەرچاوە فەرمی و باوەڕپێكراوەكانی وەزارەت بكە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad