English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاووڵاتییەکی ئەمریکایی یەک میلیار دۆلاری بردەوە
2023-07-20 [06:18 AM]

​ZNA - هەولێر


هاووڵاتییەک لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا لە یارییەکی یانەسیبدا یەک ملیار دۆلاری بردووەتەوە.

براوەی یانەسیبەکە دەتوانێت یەک ملیار دۆلارەکە هەڵبژێرێت، بەڵام بۆ ماوەی 30 ساڵ بەشێوەی ساڵانە پارەکە وەردەگرێت، هەموو ساڵێکیش لە سەدا پێنج زیاتر لە ساڵی رابردوو وەردەگرێت.

یان دەتوانێت بە جارێک 558 ملیۆن دۆلار بە کاش وەربگرێت.

هەروەها براوەکە دەبێت ٪37ـی پارەکە وەک باج بە حکومەتی ئەمریکا بدات.

لە تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووشدا کەسێک هەر لە ویلایەتی کالیفۆرنیا دوو ملیار دۆلاری بردەوە.

 





ئەم هەواڵە 586جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad