ZNA - هەولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی کەشناسی، کەشوهەوای عێراق دەڵێت، پێشبینی دەکەن پلەکانی گەرما بەردەوام بەرزببنەوە، هەروەها پێشبینی دەکرێت سبەینێ پلەکانی گەرمی بەسرە بگاتە 50 پلەی سەدی.
دەستەی کەشناسی، کەشوهەوای عێراق، ئاماژەی بەوە کردووە، پێشبینی دەکرێت بۆ سبەی پێنجشەممە، کەش و هەوای ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور مامناوەند بێت، بەڵام پلەکانی گەرما لە پارێزگای بەسرە دەگاتە 50 پلەی سەدی.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "کەش و هەوای ڕۆژی هەینی ڕوون دەبێت، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵات".
ئەم هەواڵە 934جار خوێندراوەتەوە |