English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژەیاسایەکی لە بەرژەوەندی جووتیارانی کەرکووک پەسەندکرد
2023-07-18 [04:47 AM]

​ZNA- هەولێر


وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بەناو شۆڕشی حزبی بەعس هەڵوەشاوەی تایبەت بە زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکانی دیکەی پەسەندکرد.

رۆژی سێشەممە (18ـی تەمموزی 2023)، خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژەیاسایەکی تایبەتی بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بەناو شۆڕشی حزبی بەعسی هەڵوەشاوەی تایبەت بە زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان پەسەندکرد.

وەزیری دادی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆژەیاساکە ئەو نۆ بڕیارە دەگرێتەوە کە لە دوای ساڵی 1976 دەرکراوە کە بەهۆیەوە زەوییە کشتوکاڵییەکانی جووتیارانی کورد و تورکمانی لە کەرکووک و ناوچەکانی دیکە داگیرکراوە و ئەو پرۆژەیاسایەش پێشتر لەلایەن هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتەوە خرابووە کارنامەی کابینەکەی سوودانییەوە.

هەروەها خالید شوانی ئاماژەی بەوەشکرد، محەممەد شیاع سوودانی هەماهەنگی کردووە لە دەرکردنی ئەو پرۆژەیاسایە و لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە کۆی دەنگ پەسەندکراوە و لەمڕۆوە رەوانەی پەرلەمانی عێراق دەکرێت بە مەبەستی پەسەندکردن و داواشی لە کوتلە کوردستانییەکان کرد یەکدەنگ بن لە کارکردن بۆ تێپەڕاندنی ئەو پڕۆژەیاسایە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، خالید شوانی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، ئەم پرۆژەیاسایە جگەلە کەرکووک، سەرجەم ناوچە دابڕێندراوەکان دەگرێتەوە و زیان لە هیچ پێکهاتەیەکی دیکەی ئەو ناوچانە نادات و ئەوانەشی لەم پرۆژەیاسایەش زەرەرمەند دەبن، ئەوا قەرەبوو دەکرێنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوو جووتیارانی کورد و تورکمان لە سنووری تۆپزاوە، دژی داگیرکردنی زەوییەکانیان مانگرتنیان راگەیاند کە لەسەردەمی رژێمی بەعسدا بە بڕیاری لیژنەی کاروباری باکوور و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بەناو شۆڕشی حزبی بەعس زیاتر لە 135 هەزار دۆنم زەوی جووتیارانی کورد و تورکمان لە سنووری کەرکووک لە جووتیارانی کورد و تورکمان وەرگیراوە و درا بە عەرەبی هاوردە.

لە دوای رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەریش، فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکووک بەهاوکاری ئیدارەی کەرکووک بەشێکی زۆریان لەو گرێبەستە کشتوکاڵییانە بۆ عەرەبی هاوردە نوێکردەوە بۆیە رۆژانە لە سنووری ناوچەکانی ماددەی 140، عەرەبی هاوردە بەهاوکاری سوپای عێراق هەڵدەکوتنە سەر زەویوزاری جووتیارانی کورد و تورکمان لە ناوچەکە.

 





ئەم هەواڵە 658جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad