ZNA- هەولێر
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی په‌رله‌مانی عێراق ره‌خنه له ئه‌دای كاركردنی حكومه‌ت به‌رانبه‌ر به پرسی ئاواره‌كان ده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت له‌ئاست خواستی ئه‌واندا نییه.
شه‌ریف سلێمان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندووه، حكومه‌ت توانای چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئاواره‌كانی نییه و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانیش له ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی شایسته‌ی بۆ ئاواره‌كان كه‌مته‌رخه‌مه.
شه‌ریف سلێمان ده‌شڵێت، مانه‌وه‌ی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره له كه‌مپه‌كاندا به‌هۆی بێتوانایی حكومه‌ته بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسه، پێویسته به‌كردار ئه‌م پرسه چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆیه نابینن هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی جدی بۆ كۆتاییهێنان به پرسی ئاواره‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانیان هه‌بێت.
ئەم هەواڵە 601جار خوێندراوەتەوە |