ZNA- هەولێر وەزارەتی سه‌رچاوه ئاوییەکانی عێراق دەڵێت سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌كانی توركیا، به‌ڵام رێژەی به‌ردانه‌وه ئاو زیادی نه‌كردووه.
عه‌ون زیاب، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق رایگه‌یاندووه، به‌هۆی كه‌می به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رێژه‌ی ئاوی رووباری دیجلە دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه، هەروەها دەستدرێژی بەشێک لە جووتیاران بۆ سەر رێڕه‌وی رووبارەکە به بەکارهێنانی شێوازە كلاسیكییه‌كانی ئاودێری و كێڵگه‌كانی به‌خێوكردنی ماسی هۆكارێكی دیكه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوه.
زیاب ئاشكرایكردووه، له‌سه‌ر ئاستی باڵا هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان و دوكان هه‌یه، كه رۆڵێكی گه‌وره‌یان له پلانی ستراتیژی ئاوی عێراق هه‌یه، ئەو دوو بەنداوە تەنیا بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا به‌كاردێت و بەپێی خشتەیەک به‌درێژایی وهزری هاوین ئاو به‌رده‌درێته‌وه.
ئەم هەواڵە 574جار خوێندراوەتەوە |