ZNA - هەولێر
دادگای تاوانەکانی میسان سزای زیندانیکردنی بۆ دوو تاوانبار دەرکرد، بە تاوانی ڕفاندنی کچێک و ڕەشبگیری خێزانەکەی.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ڕایگەیاندووە، "تاوانباری یەکەم لەگەڵ تۆمەتبارانی دیکە کچەکەیان ڕفاندووە و هەڕەشەیان لە خێزانەکەی کردووە، بە بڵاوکردنەوەی وێنەکانی و زەوتکردنی پارە، تاوانباری دووەمیش تاوانی دەستدرێژی و زۆرەملێی بەرامبەری ئەنجامداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو بڕیارانەی لە دژیان بەگوێرەی بڕگەکانی ماددەی 422 و مادەی 421 و مادەی 393 لەیاسای سزادانی عێراقی هاتووە".
ئەم هەواڵە 808جار خوێندراوەتەوە |