ZNA - هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی 10 هەزار تۆمەتباری بازرگانی و قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکانی لە ماوەی 8 مانگدا پشتڕاستکردەوە، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە کارکردن لە دژی ئەم بەڵایە لە کاری پۆلیسەوە گۆڕاوە بۆ هەواڵگری.
حسێن ئەلتەمیمی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، "وەزارەتی ناوخۆ ئۆپەراسیۆنی پێشوەختەی دژی بازرگانان و بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان ئەنجامداوە.
عەبدولئەمیر ئەلشەمەری رایگەیاند، لە ساڵی رابردووەوە تاوەکو ئێستا، 10 هەزار تۆمەتبار بە تاوانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون، دواهەمینیان دەستگیرکردنی تۆڕێکی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان بوو لە شاری موسەنا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە.
ئاماژەی بەوەشکرد "تیمێکی کارکردن بە هەماهەنگی لەگەڵ هەواڵگری پێکهێنرا و بەدواداچوون بۆ تۆڕی ماددە هۆشبەرەکان کرا، ئەم ئۆپەراسیۆنەش لە پارێزگای موسەنا ئەنجامدرا و دەستیان بەسەر دوو ملیۆن حەبی کاپتاگۆندا گرت.
ئەم هەواڵە 628جار خوێندراوەتەوە |