ZNA - هەولێر
ئەمڕۆ دووشەممە، هێزە سنوورییەکان دەستگیرکردنی پێنج گەشتیاریان لە واست و بەسرە راگەیاند، کە ماددەی هۆشبەریان پێبووە.
لە ڕاگەیەندراوێکی هێزە سنوورییەکاندا هاتووە، کە توانیویانە لە ئۆپەراسیۆنیێکی جیادا، چوار گەشتیار دەستگیر بکەن، کە ماددەی هۆشبەرییان پێبووە، وەک "کریستاڵ، ئەفیون، میتادۆن و ماریگوانا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەروەها مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی گومرگی شەلامچە، توانیان دەست بەسەر گەشتیارێکدا بگرن کە حەبی ماددەی هۆشبەری لە جۆری میتادۆنی پێبووە، ڕێوشوێنی یاسایی پێویست لە دژی گیراوەتەبەر.
ئەم هەواڵە 817جار خوێندراوەتەوە |