ZNA- هەولێر
ڕۆژنامەی تێهران تایمزی ئێران ئاشکرای کرد، ڕۆبێرت ماڵی، نوێنەری تایبەتی حکوومەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران بۆ هۆی دیداری نهێنی لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە نەتەوەکگرتووەکان لە کارەکەی دوور خراوەتەوە.
ڕۆژنامەی ئینگلیسی زمانی تێهران تایمز لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند هۆکاری سەرەکیی لەسەر کار لادانی ڕۆبێرت ماڵی کە ئێستا لەژێر چاوەدێری و لێپێچینەوەی ئەمنیدایە. دیداری نهێنی لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان و چەند کەسایەتییەکی ئێرانیی نشتەجێی ئەمریکا بووە.
حکوومەتی ئەمریکا حەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند رۆبێرت ماڵی بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی زانیارییە نهێنییەکان لەسەر کارەکەی لادراوە و لە لایەن پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکاوە لێپێچینەوەی لێ دەکرێت.
ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە |