ZNA - هەولێر
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا بڵاوی کردەوە، ئێوارەی رۆژی شەممە، کارمەندێکی سەرکایەتی کۆمار کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە و تائێستاش هۆکارەکەی دیارنییە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە، "کارمەندێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، لەدایکبووی ساڵی 1980، لەناو ماڵەکەیدا لە شەقامی ئەبو ئەلتەیارە لە ناوچەی ئەلدۆرا لە باشووری بەغدا، بە دەمانچە تەقەی لە خۆی کردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "کارمەندەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە"، ئاماژەی بەوەشکرد "هۆکاری خۆکوشتنەکە تا ئێستا دیارنییە".
ئەم هەواڵە 1003جار خوێندراوەتەوە |