ZNA-هەولێر
گوتبێژێك به ناوی كۆشكی سپی له‌باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان عێراق و ئێران بۆ ئاڵوگۆڕكردنی نه‌وتی عێراق به غازی ئێرانی، به كه‌ناڵی حوڕه‌ی راگه‌یاند، ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی سووره له سزاكانی سه‌ر ئێران.
ئه‌و گوته‌بێژه كه نه‌یویست ئاماژه به ناوی بكرێت، گوتی: ئه‌مه‌ریكا به هه‌موو توانایه‌ك پشتگیری له عێراقێكی سه‌قامگیری سه‌ربه‌خۆ ده‌كات و وێڕای رژدبوونیان له سزاكانی سه‌ر تاران، هیچ كاتێك نابنه رێگر له هاورده‌كردنی غازی ئێرانی له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، كه له‌و قۆناغه‌دا عێراق پێویستی پێیه‌تی و جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ئێران ده‌یكات، گوایا به‌هۆی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا ناتوانن غاز به عێراق بده‌ن، له راستییه‌وه دوورن.
گوته‌بێژه‌كه‌ی كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێران له‌و جۆره پڕوپاگه‌ندانه ده‌یه‌وێت حكومه‌ت و گه‌لی عێراق چه‌واشه بكات و له دژی هاوسۆزی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراقییه‌كان بیانوروژێنێت.
ئەم هەواڵە 634جار خوێندراوەتەوە |