ZNA:هەولێر بەردی زراو بە گشتی بریتییە لە کۆبونەوەی کۆمەڵێک مادە لە شلەی زراودا وەکو (کۆڵیسترۆڵ،خوێ، کالسیۆم) یاخود کۆبونەوەی هەندێک پرۆتینی خوێن وەکو بیلیرۆبین. کۆبونەوەو کەڵەکەبونی ئەم ماددانە ئەبێتە هۆی دروستبونی بەرد وە گیرانی بۆری زراو، ئەم بەردانە جۆراو جۆرن لە قەبارەدا کە لە دەنکە لمێکەوە دەستپێدەکەن تاوەکو تۆپێکی گۆڵف دەبن.
ئەم بەردانە هەندێک کات بەهۆی بەتاڵنەبونەوەی شلەی زراو دروست دەبن کە لە هەندێک کەسدا تەنها یەک بەرد دروست دەبێت وە لە هەندێک کەسدا ژمارەیەکی زۆر بەرد دروست دەىێت.
بەردی زراو بەگشتی دەتوانرێت پۆلێن بکرێت بۆ دوو جۆر:
• بەردی کۆڵسترۆڵی: کە ڕەنگیان زەردە وە لە ئەنجامی کۆبونەوە ڕێژەیەکی زۆری کۆڵسترۆڵەوە دروست دەبن.
• بەردی شێوە پەڵەیی: ڕەنگیان قاوەیی و ڕەشە لە شێوەی پەڵە دەردەکەون کە لە ئەنجامی کۆبونەوەی رێژەیەکی زۆری بیلیرۆبین دروست دەبن.
ئە هۆکارانەی کە ئەبنە هۆی دروست بونی بەردی زراو بە گشتی بریتین لە:
• قەڵەوی (خواردنی ڕیژەیەکی زۆر لە خۆراکی چەور).
• نەخۆشی شەکرە.
• تەمەن (کەسانی سەرو ٦٠ ساڵ).
• بۆماوەیی.
• بە مۆم بونی جگەر.
•برکارهێنانی هەندێک دەرمان کە هۆرمۆنی ئێسترۆجین تێدا بێت.
• دووگیانی.
• لە دەستدانی کێش بە شیوەیەکی زۆر خێرا.
ڕیگاکانی خۆپاراستن لە بەردی زراو بە گشتی بریتین لە:
• خواردنی خۆراکی تەندروست کە ڕێژەیەکی بەرزی ڕیشاڵ تێدابێت.
• وەرزشکردن.
• دابەزاندنی کێش بە شیوەیەکی تەندروست و بە هێواشی.
ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە |