ZNA - هەولێر
بەڕێوەبەری تۆڕی دابەشکردن لە کۆمپانیای نیشتمانیی غازی ئێرانی، ڕەتیکردەوە کە هەناردەی غازی بۆ عێراق بڕیبێت.
محەمەد ڕەزا جولایی بەڕێوەبەری تۆڕی دابەشکردن لە کۆمپانیای نیشتمانیی غازی ئێرانی رایگەیاند، "تێکچوونی تۆڕی غاز لە ڕۆژئاوای وڵاتدا روویداوە، ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی هەناردەکردن بۆ عێراق بە بڕی 5-10 ملیۆن مەتر سێجا لە ڕۆژێکدا.
جولایی ئاماژەی بەوەشکرد، "هەناردەکردنی غاز بۆ عێراق بەردەوامە و بەردەوامیش دەبێت، بەڵام بەهۆی گەرمای سەختی ناوچەکانی باشوور و باشووری ڕۆژئاوای وڵات، کارایی ئامێرەکان لە کەرتی بەرهەمهێنان و گواستنەوە پەکی کەوت، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر گواستنەوەی غاز هەبووە".
ئەو بەرپرسە ئێرانییە دەشڵێت: تێکڕای هەناردەی ڕۆژانەی غاز بۆ عێراق لە مانگی ڕابردوودا 30 ملیۆن مەتر سێجا بووە و ئەم ڕێژەیەش لە ماوەی ئەم مانگەدا گەیشتووەتە 21 ملیۆن مەتر سێجا.
ئەم هەواڵە 712جار خوێندراوەتەوە |