ZNA - ههولێر
کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ لە ١١-١٢ی تەمووز لە شاری ڤیلنیوس پایتەختی لیتوانیا کە نزیکەی ٣٠٠ کیلۆمەتر لە سنووری رووسیاوە دوورە، بەڕێوە دەچێت، لهم كۆبوونهوه لووتكهییهدا سەرکردەکانی ناتۆ بڕیاری گرنگ لەبارەی ژمارەیەک پرسی گرنگ دەدەن.
سەرۆک دەوڵەت و حکوومەتی وڵاتانی ئەندام بەشداری لە لووتکەکەدا دەکەن.
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی-ش بۆ بەشداریکردن لەو لووتکەیەدا دەچێتە ڤیلنیوس.
تەوەری سەرەکی لووتکەکە ئۆکراینا دەبێت کە لەگەڵ رووسیا بەردەوامە لە جەنگ.
چاوەڕوان دەکرێت لە میانی لووتکەکەدا، زیاترکردنی پشتیوانیی سەربازیی بۆ ئۆکراینا، دامەزراندنی ئەنجوومەنی ناتۆ و ئۆکراینا بۆ بەرزکردنەوەی پەیوەندییە سیاسییەکان لەگەڵ ئۆکراینا و زیادکردنی گەرەنتی ئەمنی بۆ ئۆکراینا، تاوتوێ بکرێن.
یەکێکی دیکە لەو پرسانەی کە باسی لێوە دەکرێت ئەندامێتیی ئۆکراینایە، بەڵام پێناچێت بتوانرێت پەیامێکی دیاریکراو بدرێت سەبارەت بەوەی کەی و چۆن ئەمە روودەدات.
زۆرێک لە وڵاتانی ناتۆ و بەتایبەت ئەمریکا جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئۆکراینا ناتوانێت بچێتە ناو ناتۆوە تا ئەوکاتەی جەنگ کۆتایی نەیەت.
بابەتێکی دیکە کە لە لووتکەی ڤیلنیوسدا تاوتوێ دەکرێت، داواکاریی سویدە بۆ ئەندامێتیی لە ناتۆدا.
هێشتنەوەی نیگەرانییە ئەمنییە رەواکانی تورکیا و کەمتەرخەمیی سوید لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، رێگرن لە بەردەم پرۆسەی ئەندامێتیی ئەم وڵاتە لە ناتۆ.
هەروەها چاوەڕوان دەکرێت ئەو پلانە سەربازییە نوێیانەی کە ناتۆ دژبە رووسیا ئامادەی کردوون لە لووتکەکەدا لەلایەن سەرکردەکانەوە پەسەند بکرێن.
هەروەها سەرکردەکان لە ڤیلنیوس باس لە زیادکردنی خەرجییەکانی بەرگریی دەکەن.
AA
ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە |