ZNA:هەولێر نەخۆشی تای خوێن بەربوون نەخۆشییەكی ڤایرۆسییە، لەرێگەی ئاژەڵەوە دەگوازێتەوە بۆ مرۆڤ و بەهۆی بەركەوتنەوە، دواتر لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە لە رێگەی شلەو خوێنەوە دەگوازرێتەوە، دەشڵێن: دەبێتە هۆی لە كارخستنی چەند كۆئەندامێكی جەستە.
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكیدا بڵاویكردەوە، نەخۆشی تای خوێن بەربوون نەخۆشییەكی ڤایرۆسییە، لەرێگەی ئاژەڵەوە دەگوازێتەوە بۆ مرۆڤ بەهۆی بەركەوتنەوە، دواتر لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە لە رێگەی شلەو خوێنەوە دەگوازرێتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، نەخۆشی تای خوێن بەربوون، یەكێكە لە نەخۆشییە درمەكان بەهۆی ڤایرۆسی (Crimean Congo Hemorrhagic Virus) مرۆڤ تووش دەبێت وە دەبێتە هۆی لە كارخستنی چەند كۆئەندامێكی جەستە.
باس لەوەشكراوە، نەخۆشییەكە لە ڕێگەی ئەو كاریگەرە زیان بەخشەی لەسەر موولولەكانی خوێن دروستی دەكات، دەبێتە هۆی دەرچوونی شلەی خوێن و لە كاركەوتنی كرداری خوێن مەیین و دروستبوونی جەڵتەو خوێن بەربوونێكی زۆر، كە مەترسی لەسەر ژیانی تووشبووەكە دروست دەكات.
ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەیەكە نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بڵاوبۆتەوەو بەوهۆیەوە چەند هاوڵاتیەكیش گیانیان لەدەستداوە.
ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە |